AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ١٨ ١٢:٣٢

پارێزگاری کوردستان:

کێشەکانی نایسەر بە چاوەدێری نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی چارەسەر دەبن

کێشەکانی نایسەر بە چاوەدێری نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی چارەسەر دەبن

پارێزگاری کوردستان وتی: لە لایەن نووسینگەی ئایەتوڵلا خامنەییەوە سێ ناوچە لە وڵات وەکوو ناوچە خاوەن کێشەکانی پەراویزنشینی دیاری کراوە کە یەکێکیان نایسەر لە سنەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی تاوتوێ کردنی کێشەکانی ناوچەی خودای شاریی نایسەر لە سنە وتی: نایسەر پڕحەشیمەت ترین ناوچەی جودای شاری لە پارێزگایە و کردنەوەی خانووبەرەی نایاسایی کێشەی سەرەکی ئەو ناوچەیەیە.

ناوبراو زیادی کرد: لەلایەن نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەییەوە سێ ناوچە لە ئێران وەکوو ناوچەی خاوەن کێشەی پەراوێزنشینی هەڵبژێردراون تا کاری ئاوەدان کردنەوەی تایبەتیان تێدا ئەنجام بدرێت کە ناوچەی جودای شاریی نایسەر لە سنە یەکێک لە ئەو سێ ناوچەیەیە.

پارێزگاری کوردستان وتی: لە ژێر چاوەدێری نووسینەری ڕێبەردا کەموکۆڕییەکان و کێشە بنەماییەکانی نایسەر لە کەمترین کاتدا بە هاوکاری دامودەزگا جیاوازەکان چارەسەر دەبێت.

News ID 36329

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha