سەرۆک کۆماری ڕووسیا پەیامێکی بۆ ڕێبەری باڵای ئێران نارد

لوان جاگاریان باڵوێزی ڕووسیا لە ئێران لە دیدار لە گەڵ دوکتۆر ویلایەتی، پەیامی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە وڵام دانەوە بە ڕێبەریی پێشکەش کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، دوکتۆر ویلایەتی لە سەرەتای ئەم دیدارەدا، ڕووسیا و ئێرانی دوو دۆستی گرینگ و دراوسێ هەرمان ناو برد و پێشینەی هاوکارییە بازرگانی، ئابووری، فەرهەنگی و پێوەندییە ستراتیژیکەکانی نیوان دوو وڵاتی هۆکارێکی گرینگ لە درێژەدان بە پێوەندییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکان زانی.

ویلایەتی داکۆکی کرد: پێوەندی ئێران و ڕووسیا، پێوەندییەکی پتەو هاوڕێ لە گەڵ پاراستنی ڕێزی دوو لایەنەیە. پێوەندییە ناوچەییەکان و گۆڕانکارییە پەراوێزییەکان بۆتە هۆی هاوکاری زۆرتری تاران و موسکۆ و هاتووچۆی بەرپرسانی دوو وڵات.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە هاوکاری کاریگەر لە بواری نێونەتەوەیی و لە ئاستی ناوچەیی، بۆ پێوەندی ستراتیژیک پێویستە، وتی: بەختەوەرانە هاوکاری ئێران و ڕووسیا لە گەڵ سووریا کە بە بۆنەی بانگهێشتی بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕووی دا، یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی لە بەرانبەر دوژمنانی ئەو وڵاتە خۆڕاگری بکەین.

ناوبراو وتیشی: هەروەها دۆخی ئێستای ناوچە بە شێوەیەکە کە دوو وڵات دەتوانن بە هاوکاری یەکترەوە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەشدار بن و درێژە بە هاوکارییەکان بدەن.

لوان جاگاریان باڵوێزی ڕووسیا کە هەڵگری وڵامی پووتین بۆ ڕێبەری ئێران بوو، وێڕای پێشکەش کردنی ئەم پەیامە، وتی: پتەو کردنەوەی پێوەندی نێوان دوو وڵات بۆتە هۆی هاوکاری زیاتر و هەردوو وڵات هەنگاوی کاریگەریان بۆ گەشەدانی پێوەندی هەڵگرتووە.

لەم دیدارەدا هەردوو لایەن داکۆکیان کردە سەر گەشەی هاوکاری لە بوارەکانی بەرگری، نەوتی، ناڤۆکی، پیشەیی، کشتوکاڵ و گەشەی بازرگانی و سەبارەت بە دواهەمین گۆڕانکارییەکان باس و وتووێژیان کرد.

News Code 36311

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =