بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی بەڵگەیی "سەمای ئەوین" چیرۆکی گیان فیدایی، عەشق، داهێنەری هونەری و سەبری سدێق غەفاری، کەسایەتی فەرهەنگی سەقزی دەگێڕێتەوە، کە حەوشی ماڵەکەیی بە وێنە و هونەر رازاندووەتەوە.
ئەو هونەرمەندە سەقزییە ئەو کارەی تەنیا لەبەر عەشق بە هاوژینەکەی، کە ئێستا نزیک بە 15 ساڵە کە لە ماڵ داکەوتووە، ئەنجام دەدات؛ ئەو بەلگە فیلمە کورتە، خەڵاتی باشترین فیلمی بەلگەیی و باشترین فیلمی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی زستانەی ئۆنلاینی ئەمریکای دەست خست.
ئەو بەڵگە فیلمە لە دەرهێنانی محەمەد فەرەج زادە، پلانڕێژیی لە لایەن فەردین مستەفاییەوە ئەنجام دراوە و کاری مۆسیقاکەی بێهنام ئەردەڵان ئەنجامی داوە و عابید حسێنیش کاری وەرگێڕان بە ئینگلیزەکەی ئەنجام داوە.
Your Comment