AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ١١ ١٧:٣٧

بنکەی هەماهەنگی هاوبەشی سووریا و ڕووسیا:

ئەمریکا سووریای داگیر کردووە و تیرۆریست پەروەردە دەکات

ئەمریکا سووریای داگیر کردووە و تیرۆریست پەروەردە دەکات

بنکەی هاوئاهەنگییە هاوبەشەکانی سووریا و ڕووسیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕەخنەی لە کارە نایاساییەکانی ئەمریکا لە خاکی سووریا گرت.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گویرەی ئێسپوتنیک، بنکەی هاواهەنگییە هاوبەشەکانی سووریا و ڕووسیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند ئەمریکا گوشاری بۆ ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان هێناوە یارمەتی هێزە چەکدارەکان بدات و هەوڵ ئەدات ئەو یارمەتییانە بگەینێتە دەستی دانیشتوانی ئوردووگای ئەلڕەکبان لە سووریا.

لەم بڵاوکراوەدا داکۆکی کراوە: ئەمریکا یاسا نێونەتەوەییەکانی پێشێل کردووە و هێرشی ئاسمانی دژی خاکی سووریا بەڕێوە دەبات. ئەمریکییەکان هەروەها خاکی سووریایان بە شیوەی نایاسایی داگیر کردووە.

بە پێی ئەم بەیاننامە، هیچ گۆرانیکی ئەرێنی لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی سەربازە ئەمریکییەکانی سووریا ڕووی نەداوە. ئەمریکا ناهێڵێت ئوردووگای ئەلڕەکبان لاببرێت چونکو بۆتە شوێنێک بۆ فێرکاری هێزە چەکدارەکان.

News ID 36248

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha