بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێش نیوەڕۆی دووشەممە ئایەتوڵڵا ئەعرافی لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی قەرەباغ وتی: دەسخۆشی دەکەین لە زانایان و کەسایەتییەکانی نێو حەوزە کە هەڵوێستی خۆیانیان سەبارەت بە پسی قەرەباغ ڕاگەیاند.
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ڕەوشتی شۆرشی ئیسلامی لە بازنەی ئیسلام لەسەر پێوەری بانگهێشت بۆ یەکگرتووییە و لە بەرانبەر دوژمنان لەسەر بنەمای خۆڕاگریو بوێری دانراوە، درێژەی دا: ئەو دوو بابەتە بەشی جودانەکراوی ڕەوشتی شۆڕشی ئیسلامی و یەکگرتوویی نێوان ئۆمەتی ئیسلام و بەرخۆدان و بەرەنگار بوونەوەی داگیرکارانە.
ئایەتوڵڵا ئەعرافی زیادی کرد: پارێزوانی لە وڵاتە ئیسلامییەکان پێوەری سەرەکی ڕەوشتی ئیسلامییە و ئێمە لە ڕوانگەی شەرعییەوە ڕێزمان هەیە بۆیان و داگیر کردنیان ناڕەوا دەبینین.
وتیشی: ئازەربایجان بە ئەو پیشینە زۆرە زانستی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەوە بۆ ئێمە زۆر گرینگە چونکوو زانایانی پایەبەرز لە ئەو نیشتمانەوە هەستاونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە