بە پێی هەواڵی مێهر، دەرهێنەری ئەم کورتە فیلمە کەیوان سروریە کە لە سەر بابەتی کەم کردنەوەی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان بەرهەم هاتووە و خەڵاتی باشترین کورتە فیلم، باشترین فیلم هەڵگر و باشترین گرووپی ئەکتەریی لە فستیڤاڵی Garoa Awards ی بردەوە.
لەم فستیڤاڵەدا خەڵاتی باشترین فیلم درایە حەوزەی هونەری کوردستان و کەیوان سروری، خەڵاتی باشترین فیلم هەڵگری بە زانیار لوتفی و خەڵاتی باشترین گرووپی ئەکتەری بە عەزیز نەعمەتی، سمەیە ڕەحیمی، سۆران ڕزوانی زادە، شاداب کەوکەبی، ئارسام حسێن پەناهی، نیها شێخی پێشکەش کرا.
لەم فیلمەدا فەردین مەڵاسەلیمی دەنگ هەڵگر، سەمیرا فەقی سڵێمانی یاریدەری ستەیج، مێهران سروری یاریدەدەری دەرهێنەر و سەنا شەرێعەتی یاریدەری فیلم هەڵگر بوون.
ئەم فیلمە تا ئێستا لە چەندین فستیڤاڵی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری، باشترین فیلم و باشترین فیلم هەڵگری وەرگرتووە.
بۆچوونی ئێوە