چوارەمین گرووپی خوێندکارانی زانکۆی کوردستان بۆ ئێسپانیا نێردران

چوارەمین دەستەی خوێندکارانی زانکۆی کوردستان بە مەبەستی گۆڕینەوەی خوێندکار و بە پێی گەڵاڵەی ئەورووپایی +Erasmus بۆ زانکۆی خاینی سپانیا نێردران.

بە پێی هەواڵی مێهر، پاش ڕاگەیندراوی بەشی نێونەتەوەیی زانکۆی کوردستان سەبارەت بە ناردنی خوێندکار بۆ زانکۆی خاینی سپانیا، خوازیاران بە شێوەی ئانلاین ناوی خۆیان لە ماڵپەڕەکەدا تۆمار کرد.

پاش لێکدانەوەی بەڵگەکان و تاوتوێ کردنی دۆخی خوێندکارەکان، بە شێوەی ئامادەبوون و بە زمانی ئینگلیزی دیمانەیان لە گەڵ کرا و لە ئەنجامدا عەبدوڵا ڕەزاقولی، رومیسا محەمەدی، ئەرغەوان مونەجمی هەڵبژێردران و بۆ زانکۆی خاینی سپانیا بەڕێ کران.

زانکۆی خاین زانکۆیەکی دەوڵەتیی لە باشووری سپانیایە و زانکۆی کوردستان لە سالی ٩٧ تا ئێستا هاوکارییان لە گەڵ دەکات و ١١ خوێندکاری بۆ دریژەدان بە خوێندن بۆ ئەم زانکۆیە ناردووە.

News Code 36214

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha