گواستنەوەی ئاوی پاڵاوتن خانەی سنە ساڵی داهاتوو ئەنجام دەدرێت

بەرپرسی کاروباری بەنداوی ئازاد وتی: بە بەرنامەڕێزییە ئەنجام دراوەکان و ڕوانینی تایبەتی بەرپرسان، سیستەمی گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە بۆ پاڵاوتان خانەی سنە تا ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرەجی ڕۆژی هەینی لە سەردانی نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کوردستان لە بەنداوی ئازادی سنە وتی: ئێستا 130 ملیۆن مەتری چوار گۆش ئاو لە هوماری بەنداوی ئازاد پاشکەوت کراوە و سەرچاوەیەکی گەورەی دابین کردنی ئاو لە ناوچەکە دێتە ئەژمار.

ناوبراو زیادی کرد: لە ساڵی 1400 کاری گەیاندنی ئاو بۆ چوار هەزار و 300 دۆنم لە زەویە کشتوکاڵییەکانی دەڤەری بەنداوی ئازاد ئەنجام دەبێت.

فەرەجی وتیشی: سیستەمی گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە بۆ پاڵاوتن خانەی سنەش تا یەک ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت.

News Code 36209

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =