عێراق هیچ جۆرە هاوکارییەکی لەگەڵ ئەمریکا نەبووە لە هێرش بۆ سەر سووریا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هەر جۆرە گۆڕینوەی زانیاریەکی لەگەڵ ئەمریکا بۆ هێرش بۆ سەر سووریا ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی نەشرە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە هیچ جۆرە گۆڕینەوەی زانیاریەکی لەگەڵ ئەمریکا بۆ هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر سووریا نەبووە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق هاتووە: هاوکاری عێراق لەگەڵ ئەو هاوپەیمانییە بە گەشەی توانانییەکانی هێزە ئەمنییەکانی لە بواری کاری پۆلیسی سنووردارە و هەر بەم پێیە هیچ گۆڕینەوەی زانیاریەک لە ئەو هێرشەدا ڕەت دەکەینەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە وەزارەتی بەرگری عێراقیش پێشطر پاگەندەی وەزیری بەرگری ئەمریکا لەسەر هاوکاری هەواڵگری بەغدا لەگەڵ واشنتۆن پێش لە هێرش بۆ سەر گرووپەکانی بەرخۆدان لە سووریای وەدۆر خستبووەوە.

شیاوی باسە کە ئەمریکا شەوی پێنجشەممە لە هەوڵێکی دەستێوەردانانەدا هێرشی ئاسمانی کردە سەر خاکی سووریا.

News Code 36201

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =