AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٦ ١٣:٠٨

بە تاوانی بەشداری لە پرسەی ئەندامێکی پەکەکە؛

سزای زیندانی بۆ شارەوانی پێشووی هەدەپە دەرکرا

سزای زیندانی بۆ شارەوانی پێشووی هەدەپە دەرکرا

فیلیز بولوت تەکین شارەوانی سوور، بە تاوانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی ئەندامێکی پەکەکە لە کارەکەی دوور خرایەوە و بە 7 ساڵ و نیو زیندانی سزا درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلیز بولوت تەکین، شارەوانی پێشووی شارەوانی بەشی سوور سەر بە پارێزگای ئامەد بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بە 7 ساڵ و 6 مانگ زیندانی سزا درا.

بە پێی هەواڵەکان تەکین لە یازدەیەمین کۆبوونەویە دادگای باڵای ئامەد ئامادە نەبوو، پارێزەرەکانی چوونە ئەوی و پارێزەریان لێ کرد. هەر لە ئەو دادگایەدا تەکین بە تاوانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی بە حەوت ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزا درا.

لە سزانامەکەی دژی تەکین هاتووە کە ناوبراو لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستی بەشداری کردووە و لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە فەرمانی وەرگرتووە و شوێنێکی بۆ ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە پێک هێناوە.

News ID 36179

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha