ژیانی پڕ لە شانازی کچە وەرزشوانێکی کوردستانی

کەژان ڕوستەمی کچێکی ڕاکەری کوردستانییە کە تا ئێستا زیاتر لە 40 میداڵی وەرگرتووە و مەبەستی گەیشتن بە کێبەرکێیە ئاسیایی و جیهانییەکانە.

بە پێی هەواڵی مێهر، کەژان روستەمی لە ساڵی 1394ەوە ئەم وەرزشەی دەست پێ کردووە و لەم ماوەیەدا توانیویە زیاتر لە 40 میداڵی جۆراوجۆر لە کێبەرکێیەکانی ناوخۆی وڵات وەربگرێت.

ئەو لە دایک بووی ساڵی 1379یە و یەکەم جار لە دەورووبەری زرێبارەوە ئەم وەرزشەی دەست پێ کرد و پاش سەرکەوتن لە کێبەرکێیەکانی قوتابخانە کچانەکانی مەریوان، گەیشتە قۆناغی پارێزگایی و وڵاتی و ئێستاش لە وەرزشوانە سەرکەوتووەکانی کوردستانە.

ناوبراو لە ساڵی 1399 توانی 9 میداڵی زێڕ و یەک میداڵی زیو بەدەست بێنێت و ئێستاش بە هۆی نەبوونی پشتیوان لە کوردستان، لە گەڵ یانەی سپاهانی ئەسفەهان هاوکاری دەکات.

کەژان ڕوستەمی باسی کەموکۆڕییەکان و نەبوونی پشتیوان دەکات و دەڵێت: من ئەم وەرزشەم لە مەریوانەوە دەست پێ کرد بەڵام بە هۆی نەبوونی جێگای شیاو بۆ ڕاهێنان لەو شارە، بە ناچار لە سنە دەژیم.

ئەم وەرزشوانە کوردستانییە لە نەبوونی یانەی تایبەت بەم وەرزشە لە کوردسان ڕەخنە دەگرێت و دەڵێت: لە پارێزگای کوردستان پشتیوانیمان لێ ناکرێت و گەر بمانەوێ لە کێبەرکێیە جیهانییەکاندا بەشدار بین، دەبێ بچینە ناو یانەی پارێزگاکانی تر.

ئەو پێی وایە مەرجی دریژە دان بەم ڕێگایە و سەرکەوتنی زیاتری لەم بوارەدا، پشتیوانی بەرپرسان و بەرپرسیارییەتی ئەوانە و گەر بە باشی لە وەرزشوانان پشتیوانی نەکرێت، وەرزش نابێتە بەشێک لە ژیانی خەڵک و لاوەکان ناهۆمێد دەکات.

News Code 36175

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =