بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محه‌مه‌د مه‌حی، وته‌بێژی كه‌تائیبی حزبوڵا له لێدوانێكدا ره‌تیكرده‌وه، په‌یوه‌ندیان به‌هێرشه موشه‌كیه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و ناوچه‌ی سه‌وز به‌غدا هه‌بێت .
ئاماژەی بەوەشکرد کە ئه‌نجامده‌ران ده‌یانه‌وێت واشنتۆن پێگه‌ی خۆی به‌هێزبكات، به‌رامبه‌ر ئێران و هێزه چه‌كداره عێراقییه‌كان به‌ئامانج بگرێت، بۆیه "ده‌بێت ده‌رفه‌تمان پێبدرێت كه ده‌ربچین و رزگارمان ببێت له‌ململانێكانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته هۆی چونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق".
وته‌بێژی كه‌تائیبی حزبوڵا له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی، له پشت هێرشی موشهكییهوه بون بۆسه‌ر سعودیه؟ رایگه‌یاند: "ئێمه به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه هه‌ڵناگرین، به‌ڵام خه‌ڵك مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌یه، چونكه تاوانه‌كانی سعودیه زۆر بوون".
شه‌وی 15ی ئه‌م مانگه، چه‌ند موشه‌كێك ئاڕاستەی هەولێر پایتەخت کران، بەهۆیەوە کەسێک لە ناو فڕۆکەخانەی هەولێر گیانی لەدەستداو پێنج کەسی دیکەش برینداربون، 22ی ئەم مانگەش یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا، کە هاوڵاتییەکی تەمەن 31 ساڵی خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدین-ە.
هه‌روه‌ها شه‌وی 22ی ئه‌م مانگه‌ش، سێ موشه‌ك ئاڕاسته‌ی به‌غدا كران، دو موشه‌كیان له‌ناوچه‌ی سه‌وز و موشهكێكیشیان له‌ناوچه‌ی حارسیه كه‌وته خواره‌وه، زیان به چوار ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان گه‌یشت.
بۆچوونی ئێوە