بە پێی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ وەحید قەوی دڵ سەبارەت بە مردنی ئەم دوو لاوە سنوورنشینە وتی: ئەسکەندەر محەمەد تەمەن 33 ساڵان و ئەبووبەکر محەمەد تەمەن 36 ساڵان خەڵکی گوندی دۆڵەتووی سەردەشت بوون و بە شێوەی نایاسایی لە ناوچە کوێستانییەکان و دەوروبەری چۆمی قاسم ڕەشدا خەریکی هاتووچۆ بوون کە بەداخەوە بە هۆی مژ و بەفری زۆرەوە دەکەونە خوارەوە.
ئەو وتیشی: بەداخەوە ئەم دوو کەسە دەکەونە ناو چۆمەکە و تێیدا دەخنکێن کە پاش ئاگادارکردنەوەمان لە لایەن خەڵکەوە، خێرا هێزەکانی هەنگی سنوور سەرەڕای باش نەبوونی کەش و هەوا بۆ ناوچەکە نێردران و تەرمەی ئەو کەسانەیان دۆزییەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرد.
Your Comment