AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ٣٠ ٠٩:٢٥

"هەژار لە لووتکەدا" چاپ و بڵاو کرایەوە

"هەژار لە لووتکەدا" چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی "هەژار لە لووتکەدا" بەرهەمی فەرەیدوون حەکیم زادە لە لایەن چاپەمەنی ڕاژە لە مەهاباد چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، کتێبی "هەژار لە لووتکەدا"  بەرهەمی فەرەیدوون حەکیم زادە لە لایەن چاپەمەنی ڕاژە لە مەهاباد چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەم کتێبە لە سەر چالاکی و تێکۆشانی فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتی ماموستا هەژار نووسراوە و 24 وتار، ۷ وتووێژ، ۲۲ نامه، ۱۰ پێشەکی و چەندین نووسراوەیتر لە ماموستا هەژاری تێدایە و بەم شیوە بۆتە بەرهەمێکی گرینگ بۆ ناسینی زیاتری ماموستا هەژار.

فەرەیدوون حەکیم زادە خەڵکی شاری سەردەشتە و بەرهەمی زۆری هەیە لەوانە دەکرێ ئاماژە بکەین بۆ درک و داڵی ئەلجەزایر، ناوی جوانی کوردی، ساوجبلاغی موکری، سێ پیاوی سەیر و سەمەرە، ویلهێلم لیتن لە کوردستان ۱۹۱٥، سەردەشت لە ئاوێنەی مێژوو و مەهاباد لە ئاوێنەی مێژوودا.

News ID 36085

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha