بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمشید خەیرئابادی ڕۆژی سێشەممە ڕایەگەیاند: بە پێی کێبڕکێیەکانی هەڵبژاردنیی هەڵبژاردە نەتەوەییەکانی زۆرانی ئازاد و فەرەنگی تازەلاوان و گەنجانی ئیران خاکەلێوەی ساڵی 1400 لە چوار پارێزگای کوردستان، مازەندەران، فارس و تاران بەڕێوە دەچێت.
خەیرئابادی ڕایگەیاند: کێبڕکێیەکانی هەڵبژاردنی زۆرانی فەرەنگی تازەلاوان بە میوانداری کوردستان لە ڕێکەوتی 15 بۆ 17 ی خاکەلێوەی 1400 لەسنە بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو زیادی کرد: هەڵبژاردنی زۆرانی ئازادی تازەلاوان بە میوانداری مازەندەران لە ڕێکەوتی 17 بۆ 19 ی ساڵی 1400، هەلباژردنی زۆرانی فەرەنگی گەنجانی بە میوانداری فارس لە ڕێکەوتی 19 بۆ 21 ی خاکەلێوەی 1400 و هەڵبژاردنی زۆرانی ئازادی گەنجانی بە میوانداری تاران لە ڕێکەوتی 21بۆ 23 ی خاکەلێوەی 1400 بەڕێوە دەچێت.
Your Comment