بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلعەهد نیوز، بەدر ئەلزیادی ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە هەندێ بەڵگەی بە دەستەوەیە کە پشتیوانی ئەمریکییەکان لە داعش دەسەلمێنێت.
ئەو زیادی کرد: هەندێ ویدیۆ هەیە کە نیشان ئەدات فڕۆکە ئەمریکییەکان هێزەکانی داعشیان بۆ خاکی عێراق گواستۆتەوە. کاتێ کە ئەو فیمانەمان بە دەست گەیشت داوامان لە فەرماندەکانی ئاسایش کرد کە باسیان لە سەر بکەین. فەرماندەیەکی بەناوبانگ بۆ دەرخستنی ڕاستەقینە بوونی ئەو فیلمانە پشکنینی کرد و ڕایگەیاند ئێمە هەموو شتەکان دەبینین و دەیزانین بەڵام کارێکمان پێ ناکرێ.
ئەلزیادی لە درێژەی وتەکانیدا ڕایگەیاند: هەر بەم هۆیە و هەر وەها تیرۆری فەرماندەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا، ئێمە خوازیاری دەرکردنی ئەمریکییەکان لە عێراقین.
بەرپرسانی عێراقیش بە تایبەت فەرماندەکانی حەشدی شەعبی چەندین جار ڕایانگەیاندووە ئەمریکییەکان جگە لە گواستنەوەی هێزەکانی داعش بۆ عێراق، خواردن و کەلوپەل و چەکیشیان بۆ دابین دەکەن.
Your Comment