بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی باڵای دەسەڵاتی دادی عێراق وتی: ئێران لە پێشەوەی بەرەنگار بوونەوەی مادەی هۆشبەر لە جیهانە. ئەگەر ئەگەر ئەمریکییەکان لە ئەو جەنایەتە شوێنگیری نەکرێن دەوێرن کە نەک لە عێراق بەڵکوو لە وڵاتانی جیاواز ئاوەها جەنایەتێکی هاوشێوە ئەنجام بدەن.
سەرۆکی دەسەڵاتی داد وتی: ئەگەر بتوانین زیندانییەکان بگوازینەوە بۆ ئێران هەم ئەرکی دەسەڵاتی دادی ئێران کەم دەبێتەوە و هەم نیگەرانیی بنەماڵەی زیندانییەکان کەمتر دەبێت.
ڕەئیسی پێشنیاری دا کە ژمارەیەکی کەمی هاووڵاتی ئێران کە بە هۆی چوونی نایاسایی و هەروەها گواستنەوەی مادەی هۆشبەر بۆ بەکارهێنانی تاکەیی لە عێراق دەستگیر کراون، ببەخشرێن و بگەڕێندرێنەوە ئێران.
ناوبراو هەروەها ئاماژەشی کردە سەر ژمارەیەک لە زیندانییانی عێراقی لە ئێران و بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق ئامادەیی ڕاگەیاند.
Your Comment