ڕێککەوتنی ناڤۆکی یەکلاییە و دووبارە دانوستان ناکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دووبارە لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی دانوستان ناکەین، وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە پێی قبووڵ نەکردنی هەندێک پرسی دیکە لەلایەن ئێرانەوە، یەکلایی بووەتەوە و دانوستانێکی دیکەمان لەو بارەوە نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە گفتوگۆیەکی تایبەتی تەلەڤیزیۆنی بەشداری کرد و وتی: ئێران ئێستا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکییە و پێمانیش خۆشە کە ئەمریکاش بگەڕێتەوە.

ناوبراو وتیشی: لایەنێک کە ڕێککەوتنەکەی پێشێل کردووە، ئەمریکا و ئەورووپاییەکانن و بەپێی قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەوەی کە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی خاوەن قەرزە، ئێمەین .

ڕێککەوتنی ناڤۆکی کەم و زیاد نابێت

وەزیری دەرەوەی ئێران زیادی کرد: هیچ شتێک بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نە زیاد دەبێت و نە کەم دەبێت. لە سەر هەموو لایەنەکانیشی گفتوگۆ کراوە و ئەوەی کە ئەبێ بگەڕێتەوە سەر رێککەوتنی ناڤۆکی ئەمریکایە. ئەمریکا نەک خۆی لە ڕێککەوتنەکە ڕۆیشتە دەرەوە بەڵکوو وڵاتانی دیکە و ئەندامانی یەکێتی ئەورووپاشی ناچار کرد تا پێشێلی بکەن.

ئەورووپا قەرزداری ئێمەیە

زەریف هەروەها سەبارەت بە پاگەندەی ڕۆژاواییەکان لەسەر باس نەکردن لەسەر هەندێک بابەت لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: هەندێک لە داخوازییەکانیان لە بڕیارنامەی 1929 هێنا وەکوو سنووردار بوونەوەی بواری مووشەکی بەڵام هەندێکیان گۆڕی ، بۆ نموونە گەمارۆکانیان کردە سنوورداری چەک و تەقەمەنی و پێنج ساڵ گەمارۆکانیان درێژە دا. ئێمەش قبووڵمان کرد چونکوو نەمانەویست لە سەر هەندێک بابەت قسە بکەینو تێچوو بدەین. ئەورووپییەکان لە ڕاستیدا قەرزداری ئێمەن.

بایدن ماوەی هەیە قسەکانی ڕاست بکاتەوە

زەریف ڕاشیگەیاند: ئەمریکا رێککەوتنەکەی پێشێل کرد و بایدن ئێستا ئەبێ لەسەری بڕیار بدات. بایدن هێشتا بڕیاری نەداوە کە دەیەوێت چی بکات. ئەوان ئەبێ بڕیار بدەن کە ئایا سیاسەتی ترامپ درێژە دەدەن تان سیاسەتی نوێیان هەیە. قسەکانیان ناڕوون و بێ واتایە و هێشتاش کاتیان هەیە کە قسەکانی خۆیان ڕاست بکەنەوە.

ئەگەر بمانەوێت لەگەڵ عەرەبستان دانوستان بکەین پێوەندیی بە فەڕەنسا و ڕۆژاواوە نییە

زەریف سەبارەت بە پاگەندەی ئیمانۆئێل ماکرۆن بۆ بەشدار کردنی عەرەبستانی سعوودی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران، وتی: ئێمە ئەگەر بمانەوێت لەگەڵ عەرەسبتان دانوستان بکەین ئیوە هیچ جێگایەکتان نییە.

News Code 35933

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =