بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو فیلمە سینەمایی دوو خەڵاتی نێودەوڵەتیی بردەوە. بەم پێیە "یگانە ڕەجەبی" وەکوو باشترین ئەکتەری ژنی فێستیڤاڵی "عەشق" ی ئەمریکا ناسێندرا و هەروەها سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە سینەماییەکانی " IIFF ئیندیا" لە پونەی هیندستان سێ خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەری و باشترین وێنەگریی ئەو خولە لە فێستیڤاڵەکەی بە فیلمی سینەمایی گوڵ نسا لە نووسینی ویدا ساڵحی و دەرهێنەریی سەتار چەمەنی گوڵ و وێنگریی محەمەد فەکوور و دەنگ هەڵگری بهرووز معاونیان و کۆ کردنەوەی کاوە عەزیری و هەروەها بە ئەکتەریی یگانە ڕەجەبی، عەلیمحەمەد رادمەنش، سەعید داخ و مەسعوود محەمەد پێشکەش کرد.
بە پێی ئەم راپۆرتە، فیلمی گوڵ نسا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی عەشقی ئەمریکا لە ڕۆژانی 18 بۆ 21 ی سێپتەمبەری 2019 لە شاری لۆسانجلێس بۆ باشترین دەرهێنەری، باشترین وێنگەری، باشتری ئەکتەری پیاو و باشترین ئەکتەری ژن بەربژێر کرا کە لە کۆتاییدا توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بباتەوە.
سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە سینەماییەکانی " IIFF ئیندیا" لە پونەی هیندستانیش بە هۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا لە ڕێگای ئۆنلاینەوە بەڕێوە چوو.
Your Comment