چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق پێشکەیی چوونەدەرەوەیان لە ناوچەکەیە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی وتی: بەڕێوە بردنی خێرای پەسەند کراوی مەجلیسی عێراق بۆ چوونە دەرەوەی سەربازانی بیانی لە عێراق پێشکەییەکی باش بۆ چوونە دەرەوەیان لە ناوچەکەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلی شەمخانی لە دیدار لەگەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە ناوبراو بۆ هەوڵی سیستەمی دادوەری عێراق لە بواری دەرکردنی سزای دەستگیر کرانی ترامپ و پەمپێئۆ دەسخۆشی کرد.

لە ئەو دیدارەدا کە دوو کاتژمێری پێش ئێستا لە نووسینگەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بەڕێوە چوو، شەمخانی بە ئاماژە بە پێوەندی باشی دوو وڵاتەکە لە بواری جیاواز لەسەر زەروورەتی خێرا کردنەوەی بەڕێوە چوونی تەواوی ڕیککەوتنە هاوبەشەکان لە بواری جیاواز جەختی کرد.

ناوبراو بە ئاماژە بە پێوەندیی ئاسایشی، سەقامگیری و ئارامش لە عێراق و ئێران، وتی: بەرز بوونەوەی ئاستی دەسەڵات و هێزی دەوڵەتی عێراق لە ڕێکوپێکی و بەڕێوە چوونی یاسای پێویست بۆ پەڕینەوە لە کێشە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان پێویستە.

شەمخانی بە وتنی ئەوەی کە هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و قەیران لە ناوچەکە، هەبوونی هێزە بیانییەکان بەتایبەتی ئەمریکایە، وتی: بەڕێوە چوونی هەرچی خێراتری پەسەندکراوی پەرلەمانی عێراق بۆ چوونە دەرەوەی سەربازە بیانییەکان لە عێراق پێشەکییەکی باش بۆ چوونە دەرەویان لە هەموو ناوچەکەیە.

لە ئەو دیدارەدا فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیش بە ئاماژە بە ڕۆڵی گرینگی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە وتی: پەرەسەندنی هاوکاری لە هەموو بوارەکان بەتایبەتی خێرا بوونەوەی بەریوە چوونی پڕۆژە ئابوورییە هاوبەشەکان لەگەڵ وڵاتی دۆست و برادەر ئێران لە یەکمایەتییەکانی سیاسەتی دەرەوەی عێراقە.

گەل و دەوڵەتی عێراق هیچ کات پاڵپشتی و یارمەتییەکانی ئێران لە شەڕی داعش لە عێراق لەبیر ناکات.

News Code 35867

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha