سەركەوتنی شۆڕشی ئێران خوێنێكی تازەبوو بۆ ئەو بزاڤانەی بەرەنگاری ستەم دەبوونەوە

" شۆرشی گەلانی ئێران توانی ببێتە پشتیوانێكی گەورە بۆ شۆڕشی بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی ئەو کاتە و لە ڕووی مەعنەویشەوە سەركەوتنی ئەو شۆڕشە بووە پاڵنەرێكی بەهێز بۆ بزووتنەوە ئازادیخوازەكان كە كەوتنی دەسەڵاتە ستەمكارەكان و ڕووخانیان هێندە ئاستەم نیە"

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: عوسمان گوڵپی، کارناسی پرسە سیاسییەکانی ناوچەکە لە دیمانە لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ساڵوگەڕی 42 ساڵەیی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، دەڵێت: شۆڕشی گەلانی ئێران لە دۆخێكدابوو كە ڕژێمی پێشووی ئێران بە تەواوی پشتی كردبووە بزووتنەوەی ئازدی خوازی كوردی عێراق و هەرەسی شۆرشی ئەیلولیش هەر بە هۆی ئەو پشتكردنەوە بوو كە ڕژێمی پێشوو كردیە بزووتنەوەی نەتەوەیی كورد." شۆرشی گەلانی ئێران توانی ببێتە پشتیوانێكی گەورە بۆ ئەو شۆڕشە و لە ڕووی مەعنەویشەوە سەركەوتنی ئەو شۆڕشە بوە پاڵنەرێكی بەهێز بۆ بزووتنەوە ئازادیخوازەكان كە كەوتنی دەسەڵاتە ستەمكارەكان ڕووخانیان هێندە ئاستەم نیە.

خوێنی تازە بۆ بەرەنگاریی ستەم

ئەو پێیوایە کە  ئەو شۆڕشە بووە پشتیوانێكی بەهێز بۆ گفتووگۆ و دروستبوونی هێزێكی ئیسلامی جیهادی وەك بزووتنەوەی ئیسلامی ، دژی ڕژێمی بەعس، چونكە پێشتر هێزی لەو شێوەیە بوونی نەبوو، سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران خوێنێكی تازەبوو بۆ ئەو بزووتنەوە ئیسلامیانەی كە بەرەنگاری ستەم و نادادی وەستابوونەوە لەو كاتەدا.

عوسمان گوڵپی لە وڵامی پرسیارێکدا کە بۆچی ڕۆژاواییەکان 42 ساڵە ئازاری ئێران دەدەنە و واز لە شۆڕشی ئیسلامی ئێران ناهێنن و پیلان دەڕێژن بۆ رووخاندنی ئێران، وتی: لە ڕاستیدا وڵاتانی زلهێز بە دوای بەرژەوەندییەكانی خۆیانەوەن، وڵاتگەلێك و هێزانێكیان دەوێ كە گوێڕایەڵ و پارێزەری بەرژەوەندیەكانیانبێت، ئەوەش ڕوونە كە ئەوان چاویان لە سەروەت و سامانی وڵاتانە بۆ خۆیان، هەر بۆیە هەر هێز و وڵاتێك لە دەوەی ئەو هاوكێشەیەوە بێت یان بیەوێ خاوەنی خۆیبێت ئەوان دژایەتی دەكەن و دژی دەوەستنەوە.

ئێران تا کەی لە ژێر گوشاری چەوسێنەراندایە

وتیشی: ئێران تا ئەوكاتە لە ژێر فشاردایە كە تەنازول دەكات و دەچێتە ژێر فەرمانەكانیان، كاتێك كە ئەوە ناكات ئەوكات هەرچی بتوانن دژی دەیكەن، تۆ سەرنج بدە وڵاتانی زلهێز هەرچی توانایان بوو خستیانە خزمەتی بەهێزكردنی سەدام، كاتێك كە ئەنفالی دەكرد و كاتێك كیمیابارانی دەكرد بە چەكەكانی ئەوان، ئەوان هەر پشتیوانی سەدام بوون لە كاتێكدا دەیانزانی خوێنڕێژ و ستەمكارە، بەڵام كە بەرژەوەندیان لەگەڵی نەما و چاویان كەوتە سەر داگیركردنی هەرچی هێزیانبوو بەكاریان هێناو لە ٢٠٠٣ رووخاندیان، ئەمە نیشانی دەدا كە بنەمای ڕووخان و نەڕووخانی وڵاتەكان بەرژەوەندیەكانیانە نەك سیاسەتی مرۆڤ دۆستانە و ئازادی و دیموكراسی، چونكە سەدان لەو كاتانەدا ستەمی گەورەی دەكرد كە ئەوان پشتیوانی بوون.

جیاوازیی نێوان شۆڕشی ئیسلامی ئێران و شۆڕشەکانی تر

ئەو کارناسە سیاسییە سەبارەت بە جیاوازیی نێوان شۆڕشی ئیسلامی ئێران و هاتنە سەر کاری دەسەڵاتێکی ئیسلامی لە ئێران پاش ڕووخانی پاشایەتی لە گەڵ شۆڕشەکانی دیکەی جیهان، جەختی کرد: جیاوازی شۆرشی ئێران و شۆڕشەكانیتر زۆرە، شۆڕشی ئێران بەتەنیشت گۆڕینی سیستەمی حكومڕانیەكەوە گۆڕانكاری لە تەواوی سێكتەرەكاندا كرد، كە ئەكرێ بڵێین شۆڕشێكی سیاسی كۆمەڵایەتی و فكری و كلتووری بوو چونكە هەمووشتێكی لە و وڵاتە گۆڕی، بەوێشەوە نەوەستا بەڵكوو پەلی هاویشتە دەرەوەی سنووری ئێران و ئێستا ئێران دەتوانی بڵێی جگە لە تاران دەتوانێ كاریگەری لەسەر بڕیاری چوار پایتەختی تر ببێت، چ ڕاستەوخۆ و چ ناڕاستەوخۆ، لە ڕووی فكریشەوە ئاراستەیەكی سیاسی و فكری هەیە لە زۆربەی وڵاتان كە تاران بە مەرجەع دەبینێت بۆ خۆی.

ئەوەشی نەشاردەوە کە  شۆڕشی گەلانی ئێران لە كاتێكدابوو كە ئەو شۆڕشە و ئەو گۆڕانكارییە زەرورەتێكی قۆناغەكە بوو.

News Code 35834

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =