بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، کەمپەین و داخوازییەکی بەربڵاو لەلایەن چالاکانی مەدەنی وڵاتانی جیاواز بۆ ناودێر کردنی ڕۆژی 25 ی جوون واتا 6 ی ڕێبەندان وەکوو ڕۆژی پاڵپشتی لە یەمەن هاتووەتە ئاراوە.
مێدیا عەرەبی و ڕۆژاواییەکان ڕاپۆرتیان دا کە جێرمی کۆربین ڕێبەری پێشووی پارتی کرێکاری بریتانیا خوازیاری ڕاگیرانی شەڕ لە یەمەن بووە و داوای لە سەرجەم چالاکی مەدەنی کردووە تا بچنە ڕیزی ئەو جووڵەوە.
بڕیار وایە کە چالاکییەکانی ئەو جوولەیە لە ڕۆژی دووشەممەوە بە دروشمی "جیهان بە شەڕی نامرۆڤانە دژی یەمەن نا دەڵێت" دەست پێبکات.
لە ئەو بەیاننامە جەخت کراوە کە ئامانجی سەرەکی بەڕێوەبەرانی ئەو جووڵەیە، ناچار کردنی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە کردەیی کردنەوەی بەڵینەکانی خۆی بۆ ڕاگرتنی شەڕی یەمەنە.
Your Comment