AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ٤ ١٦:٢٢

بەرهەمێک لە سەر ژیانی ئەحمەدی خانی;

ڕۆمانی میرنامە بە زمانی فارسی وەرگێڕدرایەوە

ڕۆمانی میرنامە بە زمانی فارسی وەرگێڕدرایەوە

ڕۆمانی میرنامە ژیاننامەی ئەحمەدی خانی شاعیر و نووسەری بەناوبانگی کورد بەرهەمی جان دۆست لە لایەن جەماڵ ئەحمەدی وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی.

بە پێ هەواڵی مێهر، جان دۆست نووسەری کوردی خەڵکی کۆبانێیە کە ڕۆمانی میرنامەی لە ڕێگای لێکۆڵینەوە و کۆ کردنەوەی بەڵگەوە و لە ماوەی ٢٠ ساڵدا نووسیوە و لەوێدا باسی زوڵمی دەسەڵات دارانی ئەو سەردەمە لە بەرانبەر خەڵکی کورد دەکات.

ئەحمەد خانی یەکێک لەو شاعیر و نووسەرانەیە کە زوڵمی زۆری بینیوە وژیانێکی پڕئێش و ژانی تێپەڕاندووە کە لەم کتێبەدا باسیان لە سەر کراوە.

دوکتۆر جەماڵ ئەحمەدی، ئەندامی لێژنەی زانستی زانکۆی ئازادی سنەیە و ڕۆمانی میرنامەی بە زمانی فارسی وەرگێڕاوەتەو و لە لایەن بڵاوگەی تاڤگە  وئاراس و لە ٥٠٠ ژمارەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

 

 

 

News ID 35703

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha