بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە عێراقییەکان لە هێرش بۆ سەر کاروانێکی سەربازی ئەمریکا لە عێراق هەواڵیان دا.
کاناڵی تلگرامی سابرین نیوز ڕایگەیاند کە کاروانێکی سەربازی ئەمریکا لە پارێزگای سەلاحەدین هێرشی کراوەتە سەر و خەساری زۆری بەر کەوتووە.
ئەمە شەشەمین هێرش بۆ سەر کاروانە لۆجستیکییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوویە.
ڕۆژی هەینی 5 کاروانی سەربازی دیکەی ئەمریکاش لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق هێرشی کرایە سەر کە لە جۆری خۆیدا بێ وێنە بووە.
Your Comment