AP ١٣٩٩ بەفرانبار ٢٥ ١٤:١٩

لە شەو و ڕۆژێکدا؛

6471 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/ مەرگی 81 کەس

6471  کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/ مەرگی 81  کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6471 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 81 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 56 هەزار و 538 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 311 هەزار و   810 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 101 هەزار و 599  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News ID 35577

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha