بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی: لە ئەمریکا شکستێکی سەرشۆڕانە لە لایەن کۆشکی سپییەوە دەبینین و ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە لە دنیا ڕەگەزپەرستی و ملهوڕی کۆتاییەکی باشی نابێت.
ناوبراو جەختی کرد : لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو خەڵکی ئێمە لە بەرانبەر ئەو تیرۆریزمە مێژووییە بەرخۆدانیان کرد و سەرەڕای ئەوەی کە ئەوان دەیانەویست بە سێ مانگ دەسەڵاتی ئێران بڕووخێنن خۆیان ڕووخان. ئێستاش کۆتایی هاتنی دەوڵەتێک نابینین بەڵکوو شکستی سیاسەتی زیاترین گوشار دەبینین.
ڕۆحانی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە هەندێک مێدیاکان بەدوای شاردنەوەی ستەمەکان ئەمریکا و ترامپن، وتی: گەلی ئێمە لە بەرانبەر گوشارەکانی ئەمریکا نەبەزین و پتەو وەستانەوە. بەڵام تووشیاری کێشەی زۆریش هاتن.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: تەواو دڵنیاین کە بەرخۆدان و وەستانەوەی خەڵک لە مانگەکانی داهاتوو دەگاتە ئەنجام. دەوڵەتی نوێی ئەمریکا دەزانێت کە درێژەدانی ڕێگاکەی ترامپ ئەگەری نییە و سیاسەتی زیاترین گوشار شکستی هێناوە.
بۆچوونی ئێوە