بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ى ڕاى گشتى‌و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كرد، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: "كوردستان به‌هه‌لومه‌رجێكى سه‌خت‌و دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌ركى هه‌موانه به یه‌كهه‌ڵوێستى ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنین".
ئاماژه‌ى به په‌یوه‌ندییه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقیش كرد و جه‌ختیكرده‌وه : "له‌په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق، هه‌نگاوى باش چوینه‌ته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ڕێكه‌وتنێكى گونجاو ئه‌نجامبده‌ین، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى داعش له‌و ناوچانه‌ى بۆشاییه‌كانى فراوانیان تێدا دروستبووە".
ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه، "له‌و ناوچانه‌ى نه سوپا‌و نه پێشمه‌رگه‌شى لێ نییه، داعش گه‌شه‌یكردوه".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌یدا وه‌زیرى پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له‌ئه‌فسه‌ران كرد كه ئه‌مڕۆ پله به‌رزكردنه‌وه‌یان گه‌یشتۆته وه‌زاره‌ته‌كه‌یان‌و ته‌ئكیدى له‌وه‌شكرده‌وه: "بۆ پله به‌رزكردنه‌وه‌ى داهاتوش، كۆمه‌ڵێك بنه‌مامان داناوه‌و له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى چیتر پله به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دوانه‌كه‌وێت".
له‌باره‌ى چاكسازیش له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه شۆڕش ئیسماعیل وتى:"هه‌نگاوى باشمان ناوه‌و بڕیارى زۆرباش دراوه له‌وباره‌یه‌وه، به‌ڵام ڕێگرى دێته به‌ر، كه‌سانى ده‌نگ ناشازو ناشایسته دێنه به‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه، به‌ڵام هیچ كه‌س ناتوانێت به‌ر به‌چاكسازیه‌كان بگرێت، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئێمه به‌رده‌وامده‌بین‌و بندیوار نامێنێ"
بۆچوونی ئێوە