کاردانەوەی یەکێتی ئەورووپا بە دەسپێکی پیتاندنی ئۆرانیۆمی 20 لەسەدی ئێران

یەکێتی ئەورووپا لە کاردانەوە بە دەسپێکی ڕەوتی پیتاندنی ئۆرانیۆمی 20 لەسەدی ئۆرانیۆم لە هێزگەی ناڤۆکی فۆردۆ پاگەندەی کرا کە ئەو هەنگاوەی ئیران" لادانێکی سەرەنجڕاکێش" لە بەڵێنەکانی تارانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەڕەنسا، چەند کاتژمێر لەمەوپێش دوای دەسپێکی ڕەوتی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی سەدا 20 لە کۆگای پیتانندی شەهید عەلیموحەمەدی فۆردۆ لە ڕۆژی دووشەممە، یەکێتی ئەورووپا نیسبەت بە ئەو هەنگاوە کاردانەوەی نیشان دا.

پیتێر ستانۆ وتەبێژی ئەو یەکێتییە پاگەندەی کرد کە ئەو هەنگاوەی ئیران لادانێکی سەرەنجڕاکێش لە بەڵێنەکانی تاران لە ژێرناوی ڕێککەوتنی ناڤۆکی 2015 ەیە.

ناوبراو هەروەها وتی کە بەرپرسامی ئەو یەکێتییە لە برۆکسێل تا کاتی پێشکەش کردنی زانیاری ورد لە لایەن بەرپرسی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە کۆتایەکانی ڕۆژی دووشەممە ڕادەوەستێت و پاشان سەبارەت بە ئەو هەنگاوە بڕیار دەدات.

ستانۆ لە درێژەدا پاگەندەی کرد کە ئەو هەنگاوەی ئێران پاشهاتی جیدیی بۆ پەیمانی پەرەپێنەدانی چەکی ناڤۆکی بەدواوە دەبێت.

هەواڵدەری ڕۆیتێرزیش بە گێڕانەوە لە یەکێک لە وتەبێژەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ڕاپۆرتی دا کە بەرپرسی گشتی ئاژانس دەیەوێت ئەندامانی ئەنجومەنی حوکامی ئاژانس لە نوێترین گۆڕانکارییەکانی پیتاندنی ئۆرانیۆمی ئێران ئاگادار بکاتەوە.

News Code 35458

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha