بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بەختیار ڕەحمانی پوور ڕایگەیاند: ڕێژەی ترانزیتی ناوخۆیی لە ئێرانەوە لە ئەم ماوەیە 36 هەزار و 561تۆن کاڵا بە بڕی 35 ملیۆن و 73 هەزار و 894 دۆلار بووە.
ناوبراو زیادی کرد: هەروەها لە ئەم ماوەیەدا 352هەزار و 601 تۆن کاڵا بە بڕی 748 ملیۆن و 110 هەزار و 659 دۆلار ترانزیتی دەرەکیش لە باشماخەوە ئەنجام دراوە.
ڕەحمانی پوور بە ئاماژە بە ئەوەی کە ڕێژەی ترانزیتێک کە لە دەرەوە هاتووە لە ئەم ماوەیەدا 733 هەزار و 691 تۆن کاڵا بە بڕی 2 ملیار و 60 ملیۆن و 131 هەزار و 260 دۆلار بوو، زیادی کرد: بە گشتی یەک ملیۆن و 122 هەزار و 853 تۆن کاڵا بە بڕی 2 ملیار و 843 ملیۆن و 416 هەزار دۆلار لە باشماخەوە ترانزیت کراوە.
شیاوی باسە کە لە ئەم ماوەیەدا رێژەی هاتن و چوونی موسافر لە سنووری باشماخەوە بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا بە ڕیزەوە 94 و 95 لەسەد لە چاو 9 مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە.
Your Comment