بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 128 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 55 هەزار و 223کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 225 هەزار و 143 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 988 هەزار و 838 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment