کوردەکانی سووریا ڕۆژانە 100000 بەرمیل نەوتی خاو بەرهەم دەهێنن

جەیمز جێفری دەڵێت کە کوردەکانی سووریا کۆنترۆڵی زیاترین کێڵگەی نەوتیی سووریایان لە دەست دایە، ڕۆژانە نزیک بە 100000 بەرمیل نەوتی خاو بەرهەم دەهێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزە کوردییەکانی سووریا لە ڕەوتی ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش لە ساڵانی 2014 بۆ  2019 زیاترین کێڵگەی نەوتیی سووریا لە کوردستانی سووریایان لە کۆنترۆڵ دایە. ئەوان چەندین مانگە بۆ ئاوەدان کردنەوەی ئەو کێڵگەگەلە لەگەڵ کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکی گرێبەستیان واژۆ کردووە.

جەیمز جێفری، نوێنەری دەوڵەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا کەلەم دواییەدا لە ئەو پۆستە نەماوە لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر دۆخی کوردستانی سووریا ڕێژەی نەوتی خاوی بەرهەمهێنراوی ڕۆژانە لە ئەو کێڵگە نەوتیانەی نزیک بە 100000 بەرمیل ڕاگەیاندووە.

ناوبراو هەروەها وتوویە کە بەشێک لە ئەو نەوتە بەرهەمهێنراوە لە ناوچەی ژێرکۆنترۆڵی وکردەکان بەکار دەهێنرێت و بەشێکیشی بۆ دەرەوە هەناردە دەکرێت و بەشێکیشی دەگوازرێتەوە بۆ ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی دەوڵەتی ناوەندی.

News Code 35354

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha