بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا لە کۆبوونەوەی کارگرووپی پسپۆڕی هەلی کار و سەرمایەدانەری وتی: لە پارێزگای کوردستان ژێرخانی باشی سروشتی و مرۆیی گەنج و کارامە هەیە.
ناوبراو زیادی کرد: بۆ تەواو کردنی زنجیرەی ڕەخساندنی هەلی کار و گەشەی هەمەلایەنە پێویستمان بە پاڵپشتییەکانی دەوڵەت و قەرزی بانکی هەیە.
پارێزگاری کوردستان پاڵپشتی هە،ە لایەنە لە کەرتی تایبەت و توانا کردنەوەی یەکەکانی بەرهەمهێنانی گرینگ وەسف کرد و وتی: دڵنیاین بە بەستێنەکان و ئامادە بوونی گەنجانی داهێنەر دەتوانین ڕواڵەتی پارێزگا بگۆڕین.
هەروەها لە ئەو کۆبوونەوە جێگری وەزیری کار و خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی بەڵێنی تەرخان کردنی 200ملیار تمەنی دیکە قەرز بە بەهرەی کەم بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە گوندەکانی دا.
بۆچوونی ئێوە