بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 187 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 54 هەزار و 3 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 170 هەزار و 143 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 903 هەزار و 998 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment