AP ١٣٩٩ بەفرانبار ١ ١٢:١٤

وەزیری میراتی فەرهەنگی ڕایگەیاند:

ئێران ڕێوڕەسمی شەوی چلە تۆماری جیهانی دەکات

ئێران ڕێوڕەسمی شەوی چلە تۆماری جیهانی دەکات

وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی وتی: دۆسیەی ڕێوڕەسمی شەوی یەڵدا (چلە) ڕێگای جیهانی بوونەوە دەپێوێت و لە هەوڵداین تا شەوی یەڵدای ساڵی ٢٠٢١ تۆماری جیهانی بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر موونسان، ڕایگەیاند: دوو دۆسیەی میراتی فەرهەنگی لەوانە هونەری نیگارکێشی(مینیاتۆر)ی هاوبەشی نیوان ئیران و سێ وڵاتی دیکە و رێوڕەسمی ئایینی کڵێسەی تادئۆسی پیرۆز (قەرەکڵێسە) لە دۆسیەیەکی هاوبەش لەگەڵ وڵاتی ئەرمەنیا تۆماری جیهانی کرا.

ناوبراو درێژەیی دا: هەر لە ئەو پێوەندیەدا لە هەوڵداین کە ڕێوڕەسمی شەوی یەڵداش لە یۆنێسکۆ تۆماری جیهانی بکەین.

مونسان وتیشی: دۆسیەی شەوی چلە پێوەندی بە هەموو گەلی ئێرانەوە هەیە و ناتوانین مێژوویەکی بۆ دیاری بکەین و بەرهەمی پێوەندی فەرهەنگ و جوگرافیای ناوچەکەوە هەیە .

News ID 35283

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha