ئەڵمانیا 3 ژنی داعشی و 12 منداڵ لە کوردستانی سووریا دەگەڕێنێتەوە

لە ئۆپەراسیۆنێکی نهێنیدا وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرمانگەی دژەتاوانی فیدراڵی سێ ژنی داعش و 12 منداڵی لە کەمپی رۆژ لە کوردستانی سووریا هێنایە دەرەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری دێر شپیگل نووسی، ئەو ژنانە لەگەڵ منداڵەکاندا "بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە باکووری عێراقەوە بۆ ئەڵمانیا دەگەڕێنرێنەوە."

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئەم کارەی خۆی کە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فینلەندا کردووە، بۆ بارودۆخی خراپی منداڵەکان دەگەڕێنێتەوە کە زۆربەیان بێسەرپەرشتن و بەهۆی نەخۆشییەکانیشەوە ژیانیان لە مەترسیدایە.

 یەکێک لەو ژنانە ناوی "مەروا ئایدن"ـە لە شاری هامبورگ لە کۆتایی ساڵی 2014دا لە تەمەن ی 18 ساڵیدا بۆ گەیشتن بە هاوڕێی خۆی دەچێتە سووریا.

 هاوڕێکەی کە چەکداری داعش بووە و دواتر کوژراوە. ئێستا هیچ فەرمانێکی دەستگیرکردن لەسەر مەروا نییە و لەگەڵ هەردوو منداڵەکەیدا کە لەنێو داعشدا هاتوونەتە دنیا، بە ئازادی لە ئەڵمانیان.

بەڵام داواکاری گشتیی هامبورگ لێکۆڵینەوە لە ئەندامبوونی ئەو ژنە لەنێو رێکخراوێکی تیرورستیدا دەکات.

 لێئونۆرا مێسینگ کە خەڵکی شاری زانگەرهاوزنە لە هەرێمی زاکسن ئەنهالت، یەکێکی دیکەیە لەو ژنانەی کە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەیگەڕێنێتەوە.

لێئونۆرا لە تەمەنی 15 ساڵیدا لە ئاداری 2015دا بەبێ ئاگاداریی خێزانەکەی دەچێتە سووریا و ئەو شوێنانەی لەژێر دەسەڵاتی داعشدان. دوو کچی هەیە و یەکێکیان نەخۆشە.

بە پێی زانیارییە نافەرمییەکان، ئێستا لە سووریا زیاتر لە 100 ژن و مێردی ئەڵمانیی ئەندامی داعش کە لە ئەڵمانیاوە چوو بوونە سووریا، لەوێ ماون.  

News Code 35268

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =