بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەفتەی یەکەمی کێبڕکێیەکانی خولی نایابی والیباڵی گەنجانی یانەکانی ئێران بە دیداری یانەکانی ڕاهیاب ملەلی کوردستان و فوولادی سیرجان بەڕێوە چوو.
گەنجانی ڕاهیاب ملەل لە ئەو دیدارە توانیان یانەی فوولادی سیرجان بە ئەنجامی ٣ بە ٢ ببەزێنن و یەکەم هەنگاویان پتەو دابنێن.
گەنجانی والیباڵیستی کوردستانی لە گرووپی بی ئەو کێبڕکێیانە لەگەڵ یانەکانی فوولادی سریجان، سپاهانی ئیسفەهان، پەیکانی تاران، شارەوانی وەرامین و هورسانی ڕامسەر هاوگرووپن.
یانەی ڕاهیاب ملەلی کوردستانی سبەی لە دووهەم دیداری خۆیان دەچنە کێبڕکێی یانەی هورسانی ڕامسەر.
بۆچوونی ئێوە