قادر قادری ژەنیاری ناسراوی مەهابادی کۆچی دوایی کرد

قادر قادری ناسراو بە قودرەت ئاقایی، دۆستی نزیکی مامۆستا حەسەن زیرەک و لە ژەنیارە بەتواناکانی سازی نای، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٦ ی سەرماوەز لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو هونەرمەندە ناسراوەی فۆلکلۆری ناوچەی موکریان، تووشی شێرپەنجەی سی هاتبوو و سێ مانگ لە ناو جێگا کەوتبوو.

قودرەت ئاقایی، ساڵی ١٣٠٦ ی کۆچی هەتاوی لەدایک بووە و بۆ ساڵەهای ساڵ دۆستی نزیک و هاورێی مامۆستا حەسەن زیرەک و مامسۆتا حەمەی ماملێ بووە و هاوکاریانی کردووە.

ژەنیاری بەناوبانگی نای، ئەمڕۆ لە تەمەنی ٩٣ ساڵان کۆچی دوایی کرد و تەرمەکە لە بەشی هونەرمەندانی مەهاباد بەخاک سپێردرا.

News Code 35235

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =