بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 223 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە52 هەزار و 670 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 123 هەزار و 474 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 833 هەزار و 276 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment