بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 251 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 52 هەزار و 547 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 115هەزار و 770 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 823هەزار و 231 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment