هەناردە کردنی کاڵا لە گومڕوکەکانی کوردستان ٥٥ لەسەد زیادی کردووە

چاوەدێری گومڕوکەکانی کوردستان وتی: ڕێژەی هەناردە کردنی کاڵا لە گومڕوکەکانی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی خەزەڵوەر لە چاو ساڵی ڕابردوو ٥٥ لەسەد زیادی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار ڕەحمانی پوور بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە ماوەی ٨ مانگی ئەمساڵ دوو ملیۆن و ٣٠٥ هەزار و ٥٣٩ تۆن کاڵا لە گومڕوکەکانی کوردستانەوە بۆ دەرەوەی ئێران هەناردە کراوە، ڕایگەیاند: بڕی دۆلاری ئەو ڕێژە کاڵا هەناردە کراوە لە گومڕوکەکانی پارێزگاوە لە ئەو ماوە ٩٦٤ ملیۆن و ٩٨٥ هەزار و ٦٥٨ دۆلار بووە.

ڕەحمانی پوور وتیشی: کۆی هەناردە کردنەکانلە گومڕوکەکانی کوردستان لە هەشت مانگەی ئەمساڵ لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە ماری کێشەوە سەدا ٥٥ و لە باری بڕی دۆلاریشەوە سەدا ١٢ زیادی کردووە.

News Code 35068

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =