AP ١٣٩٩ سەرماوەز ١٢ ١٧:٤٦

سوپای پاسداران ڕایگەیاند:

سێ تیرۆریست لە سنوورەکانی ڕۆژاوای ئێران دەستگیر کران

سێ تیرۆریست لە سنوورەکانی ڕۆژاوای ئێران دەستگیر کران

هێزی زەوینیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دەستگیری سێ تیرۆریست لە ڕۆژاوای ئێران هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدای هێزی زەوینی سوپا لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد کە توانیویانە لە ئۆپراسیۆنێکی دژواردا سێ تیرۆریستی دژە شۆرش لە سنووری ئازەربایجانی ڕۆژاوا دەستگیر بکەن کە دەیانەویست کردەوەی تیرۆریستی لە وڵات ئەنجام بدەن.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە سوپای پاسداران ڕێژەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی لەو تیرۆریستانە دۆزیوەتەوە و دەستی بەسەردا گرتووە.

News ID 35028

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha