چالاکی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە بەغدا و هەولێر

جێگری وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ناوەندی هەماهەنگی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بە شێوەی فەرمی دەستی بە کار کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەربەست لزگین، لەو بارەوە وتی: ئەو ناوندە لە هەولێر و بەغدا دەستی بەکار کردووە و بڕایرە کۆمیسیۆنی باڵای نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ دیاری کردنی ئامانج و بەرنامەکانی داهاتوو و هەروەها دەسپێکی چالاکی ناوەندە هاوبەشەکان لە موسڵ، دیالە و کەرکووک کۆبوونەوە بکەن.

لزگین وتیشی: ناوەندی سەرەکی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان دەوڵەتی هەرێم و دەوڵەتی عێراق ، بە تواوەتی دەستی بەکار کردووە.

جێگری وەزیری پێشمەرگەی هەرێم، سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێ ناکۆکییەکان لە ناوەندەکانی هەماهەنگی هاوبەش وتی: بژاردەگەلێک هەیە کە لە بارەیانەوە گفتوگۆ دەکرێت. بەڵام ئەو بابەتە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە و دیار نییە سەبارەت بە کام بژاردە، ڕێککەوتن دەکرێت.

News Code 34943

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha