شانە نووستووەکانی داعش لە کام ناوچەکانی عێراقن؟

شکستی گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق چوار ساڵی تێپەڕاندووە و هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لەوانە سوپای عێراق، پۆلیسی فیدراڵ و هێزەکانی حەشدی شەعبی و حەشدی عەشایری توانیویانە ئاسایش لە وڵاتی عێراق جێگیر بکەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ گرووپی نێودەوڵەتی: ئێستا، ئاوەدان کردنەوەی ناوچەگەلێک کە لە سەردەمی شەڕ لەگەڵ تیرۆریزم خەساری قورسیان بەرکەوتووە بە هێواشی دەچێتە پێشەوە و زۆری ماوە کە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە ژیانیان ئاسایی بێتەوە. بەڵام ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارەکان هاوکات لەگەڵ ئۆپراسیۆنی هێزی یەکینەکانی ئەندازیاری بۆ پاک کردنەوەی ناوچە بە مینڕێژەکان خێرا بووەتەوە.

ئەگەرچی هێزە عێراقییەکان بە پشتیوانی بەرەی بەرخۆدان لە پاییزی ساڵی ٩٦ توانیان ڕێکخراوی گرووپی تیرۆریستی داعش تێکبشکێنن و تیرۆریستەکان کۆنترۆڵی هیچ ناوچەیەکیان بەتواوەتی لە دەست نییە، بەڵام شانە نوستووەکانی ئەو گرووپە هێشتا بە شێوەی شاردراوە لە هەندێک ناوچە هەر چالاکییان هەیە.

بە پێی دوایین زانیارییەکان، هاوپەیمانی ڕۆژاوایی-عێبری-عەرەبی بە سەرکردەیی وڵاتە دواکەوتووەکانی ناوچەکە بە شێوەی هەمە لایەنە لە داعش پاڵپشتی دەکەن و هەر ئەو بابەتەش بووەتە هۆی ئەوەی کە تیرۆریستەکان لە مانگەکانی ڕابردوو جووڵەکانی خۆیان زیاد بکەنەوە و بە ئەنجامی چەندین هێرش، دەیان هاووڵاتی و هێزی عێراقیان شەهید و بریندار و هەندێک ناوچەیان نائەمن کردووە.

لە بەرانبەردا، هێزە ئەمنییەکان، سوپا و گیان فیداکانی حەشدی شەعبیش لە مەیدان ئامادەن و ئۆپراسیۆنی گەڕانی خاڵ بەخاڵ لە پارێزگا جیاوازەکان بۆ دەستگیری ئەندامانی نهێنی داعش ڕانەگیراوە و تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستەکان کوژراون یان دەستگیر کراون و ژمارەیەکی بەرچاوی بنکە و مۆڵگە و هوماری چەکی تیرۆریستەکانیش دۆزراوەتەوە.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەک، بەشگەلێک لە سنوورە هاوبەشەکانی عێراق و سووریا بووەتە شوێنێکی لەبار بۆ پەروەردە و گەشەی ئەندامە نهێنییەکانی داعش و لەم نێوانەدا هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە ئەو ناوچە ڕۆڵی سەرەکیان لە پشتیوانی کردنی تیرۆریستەکان هەیە؛ شیاوی باسە دەیان کیلۆمتر لە هێڵی سنووری هاوبەش لەگەڵ سووریا بەهۆی لاوازیی هێزە عێراقییەکان تووشی بۆشایی ئەمنیەتی بووە و هەروەها هەبوونی ئەمریکییەکان لە ئەو میحوەرە بووەتە هۆی ئەوەی کە تیرۆریستەکان لە ئەو هەلە کەڵکوەربگرن.

لەلایەکی تریشەوە هەندێک لایەنی میلیشیا و پاشماوەکانی حزبی بەعسیش باڵەکانی تری گرووپی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکە دێنە ئەژمار و تیرۆریستەکان بە پشتیوانی ئەوان هێرشەکانیان لە هەفتەکانی رابردوو زیاد کردووەتەوە و خێرا لە ناوچەکە هەڵدێن.

گرووپی تیرۆریستی داعش لە مەیدانی سیاسەت تەنیا نییە و پاڵپشتی تایبەتی خۆی هەیە و دەوڵەتە بیانییەکان بە ڕێبەرایەتی ئەمریکییەکان بە گوشار خستنە سەر دەوڵەتی عێراق لە هەوڵدان ئۆپراسیۆنی هێزە عێراقییەکان بەتایبەتی حەشدی شەعبی ڕابگرن تا ڕێگا بۆ بەهێز بوونەوە و جەولەی تیرۆریستەکان خۆش ببێت؛ ئاڵبەت ئەبێ بە ئەوەش سەرەنج بدرێت گوشار لەسەر حەشدی شەعبی عێراق لە چەند لایەنەوە شوێنگیری دەکرێت و لە یەکساڵی ڕابردوو سیناریۆی جۆراوجۆر لەوانە شەڕی" شیعی-شیعی" بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێکخراوە ڕێک خراوە کە شکستی هێناوە.

بە ڕاپۆرتی گرووپی نێودەوڵەتی مێهر ئێستا، هەبوونی چەکداری نهێنی گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق لە پارێزگا جیاجیاکان بە شێوەی خوارەوەیە:

نەینەوا: لە باکووری ڕۆژاوای عێراق هەڵکەوتووە و لە لای ڕۆژاواوە لەگەڵ وڵاتی سووریاش هاوسنوورە و بەشگەلێکی بەربڵاوی ئەو پارێزگایە بیابیانە؛ نزیک بە سەدا ٢٠ی خاکی ئەو پارێزگا لە کۆنترۆڵی هەرێمی کوردستانە؛ چەکدارانەی نهێنی داعش لە ناوچەی ڕۆژاوای پارێزگای نەینەوا و هاوسنوور لەگەڵ سووریا و هەروەها بیابانی ناوەندی و باشووریش هاوسنووری پارێزگای ئەنبار چالاکن؛ تیرۆریستەکان لە لای باکووری، ناوەندی و باشووری ئەو پارێزگا لەوانە ناوچەی" ئەلقئروان، تەلەعفەر، ئەبعاج، قیارە، موسڵ، حەزەر و تەل عەبتە هەن.

کەرکووک: ئەو پارێزگایە لە باکووری عێراق هەڵکەوتووە و سەدا ٢٠ ی ڕووبەری (ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژاوا) لە کۆنترۆڵی هەرێمی کوردستانە؛ خاڵە ناوەندی، ڕۆژاوایی و باشورییەکانی ئەو پارێزگا لەوانە حەویجە، بسل، ڕشاد، عەباسی، ڕیاز، کازمیە، داقۆق و ... تیرۆریستییان تێدایە؛ تیرۆریستەکان لە ناوچەی کەم حەشیمەتی باشووری ڕۆژاوای کەرکووک لە نزیکی زنجیرە کێوەکانی حەمرین و ناوچە هاوسنوورەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین چالاکی دەکەن.

دیالە: یەکێک لە ئاڵۆزترین پارێزگاکان دوای شکستی داعش لە ساڵی ٩٦ دێتە ئەژمار کە لە ڕۆژهەڵاتی عێراق هەڵکەوتووە و لە یەک ساڵی ڕابردووش هێرشی بەردەوامی تێدا کراوە؛ سەدا ١٠ ی ڕووبەری ئەو پارێزگا لە کۆنترۆڵی هەرێمی کوردستانە.

ناوچەگەلێکی گرینگ لەوانە خانەقین، حەوزەلوەقف، جەلەولا، باقووبە، مقدادیە، عەزیم و مەندەلی لەگەڵ دەڤەری دەریاچەی حەمرین، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کە هاوسنووری ئێرانە لەوانە نەوت خانە و ناوچەی ڕۆژاوایی و باکووری ڕۆژاوا، هاوسنوور لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین شوێنی چالاکی شانە نوستووەکانی داعش دێنە ئەژمار.

سەلاحەدین: ئەو پارێزگا لە باکووری عێراق و لە سەر ڕێگای ستراتیژیکی بەغدا-دهۆک هەڵکەوتووە و بەهۆی هەبوونی کێڵگەی نەوتی گرینگ لەوانە: بیجی، عەجیل و عەلاس بەردەوام جێی سەرەنجی ئەندامە نهێنییەکانی داعش بووە؛ دەڤەری ناوچەی بیجی، تکریت، شرقات، بەلەد، یسرب، سامڕا، سەید غەریب، مۆکشیفیە، کێڵگەی نەوتی عەجیل و عەلاس، زنجیرە کێوەکانی حەمرین و مەکحول، شوێنە وێرانەکان لەوانە موتەیبیجە و بیابانەکانی موتەیبیجە و بیابانەکانی باکووری ڕۆژاوا، ڕۆژاوا و باشووری ڕۆژاوا لە دەڤەری دەریاچەی ئەلسرسار بووەتە شوێنی چالاکی شانە نوستووەکانی داعش.

ئەنبار: گەورەترین پارێزگای عێارق دێتە ئەژمار و میحوەری فەلووجە- ڕەمادی- هیت-حەدیسە- ڕێڕەوی سنووری قائیم، ناوچە حوران و ڕەتبە و ئەلکەرەمە، ئەبوو غەریب، ڕزوانیە و ... لە نزیکی بەغدا و بیابانە ناوەندی و هاوسنوورەکان لەگەڵ سووریا، ئۆردۆن، عەرەبستان و بیابانە ڕۆژهەڵاتیە هاوسنوورەکان لەگەڵ پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلا شوێنی چالاکی شانە نوستووەکانی داعشە.

بەغدا: ناوچی باشووری و باشووری ڕۆژاوایی پارێزگا لە نزیکی سنووری پارێزگای بابل لەوانە دەورە، بوعیسە و ... ئالوودە بە تیرۆریستەکانە؛ ئەندامانی نهێنی داعش لە ناوچەی تارمیە لە باکووری بەغدا چالاکیان هەیە.

ئەندامە نهێنییەکانی داعش لە بەشگەلێک لە ڕۆژاوا و باشووری ڕۆژاوای پارێزگای نەجەف کە زیاتر بیابانی و هاوسنوور لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبارن، هەن؛ بەشگەلێک لە ناوچەی باکووری ڕۆژاوای پارێزگای کەربەلا (هاوسنوور لەگەڵ ئەنبار) ئالوودە بە تیرۆریستەکانی داعشە؛ تیرۆریستەکان لە بەشگەلی باکووری و باکووری ڕۆژاوایی پارێزگای بابل لەوانە ڕەشید، یوسفیە، لەتیفیە، دەڤەری جرف سەخر و ... ش هەن.

بە پێی لێکۆڵینەوەی وردی مەیدانی ئەنجام دراو ناوچەی بیابانی، کوێستانی، شاخ و داخ و هەروەها ناوچەگەلێک کە دوای هێرشی ئەمریکییەکان لە ساڵی ٢٠٠٣ و هیرشی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ چۆڵ کراون شوێنی سەرەکی کۆبوونەوەی ئەندامانی نهێنی تیرۆریستەکان دێتە ئەژمار.

بە ڕاپۆرتی گرووپی نێودەوڵەتی مێهر، ئێستا، ئەندامانی نهێنی داعش ستراتیژیەکیان بۆ داگیر کردنی ناوچەیەک لە خاکی عێراق نییە چونکوو دەزانن تواناییەکیان بۆ نواندنی هێز نییە و لەگەڵ کاردانەوەی خێرای هێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبی بەرەوڕوو دەبنەوە و لە کۆتاییدا بە کوژراو و برینداری زۆرەوە ناچار بە کشانەوە دەبن و ئامانجی سەرەکی ئەوان لە ئەم ماوە زەمەنییە دروست کردنی نائەمنی و ترس لە نێو خەڵکە.

News Code 34920

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =