بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی " بەبۆنەی کچەکەمەوە" بەرهەمی حەوزەی هونەری کوردستان و لە نووسین و دەرهێنانی محەمەد فەرەج زادە گەییشتە بەشی کۆتایی ئەو فێستیاڤڵە لە بەشی Series Best Web .
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بریتانیا ڕووداوێکی ساڵانەیە کە لە لەندەن بە ئامانجی پەرەپێدان بە فەرهەنگ و پێشکەوتنی فیلم لە بەشە جیاجیاکانی هونەری فیلم و تۆکمە کردنەوەی پێوەندی نێوان بەرهەمهێنەرانی فیلم لە سەرتاسەری جیهان بەرێوە دەچێت.
شیاوی باسە کە ئەو فێستیڤاڵە لە ١ بۆ ١٢ ی دیسەمبەر لە لەندەنی پێتەختی بریتانیا بەڕێوە دەچێت.
بۆچوونی ئێوە