بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی: دۆخی ئابووری و کۆمەلایەتی بەرەو باشتربوونی دەڕوات واتا نیشانەگەلێک لە دابەزینی نرخی کاڵا، دراو و پرسەکانی دیکە دەبینین و هەولی دەوڵەت لەسەر ئەوەیە کە ئەو دابەزینی نرخانە درێژەی ببێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە هەست دەکەین دۆخمان لە ڕۆژانی داهاتوو باشتر دەبێت و لە ئەو دۆخە باشتر دەتوانین چالاکی بکەین. هەندێک کەس پێیان وایە کاتێک دەڵێین دۆخەکە باشتر دەبێت، خەریکی دانوستان لەگەڵ ئەمریکاین. ئەمە درۆیە و قەد باسی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نییە باسێکی دیکە لە ئارادایە. دەوڵەتی نوێی ئەمریکا دۆخەکە بەرەو لای یاسا و ڕێسا دەباتەوە، ئاڵبەت تا ئاستێک کە پێشتر لەبەرچاو دەگیرا.
Your Comment