بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 459 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 41 هەزار و 493 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 12543 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 762 هەزار و 68 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 55 هەزار و 8818 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە
Your Comment