دەرمانی بەکەڵک بۆ چارەسەریی کۆرۆنا لە ئێران بەرهەم هات

دەرمانی دژە ڤایرۆسی کاریگەر لە چارەسەریی نەخۆشینی کۆرۆنا بە هاوکاری دوو زانکۆی ئێران بەرهەم هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی ڕاگەیاندنی بەرپرسی ئەو گەڵاڵە لێکۆڵینەوەیە,  ئەو دەرمانە لە تێکەڵ کردنی چەند دەرمان دروست کراوە.

لە توێژینەوە تاقیگەییەکانی ئەو دەرمانە، ڕێگای جیاواز لەوانە کێڵانی ڕاستەوخۆی دەرمان لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراوەتە بەر و کاریگەرییەکەی لێک دراوەتەوە و دوای تێپەڕاندنی قۆناغە تاقیگەییەکان، چووە قۆناغی تاقی کردنەوە لەسەر مرۆڤ.

بە وتەی ناوبراو، ئێستا خەریکی ناساندنی ئەو دەرمانە بە مەکۆگەلی زانستین.

ئەو دەرمانە دەرمانێکی تەواوکەر نییە بەڵکوو وەکوو دەرمانی دژە ڤایرۆس لە دەرمان بەکار دەهێنرێت .

بە پێی ڕاگەیاندنی گرووپی لێکۆڵینەوەیی، سەرجەم قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی بەربڵاوی ئەم دەرمانە ئەنجام دراوە و بەزوویی دەبرێتە دەرمانخانەکانی سەرتاسەری ئێران و بەس بە مۆڵەتی نووسراوی پزیشک دەفرۆشرێت.

News Code 34811

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =