مەرجەکانی ئێران بۆ ئەوەی ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە ئێمە لە مانەوەی ترامپ دەترسین و نە لە هاتنی بایدن خۆشحاڵ دەبین، وتی: ئێمە بە پێی بەرژەوەندی خۆمان بڕیار دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گفتوگۆیەکدا سەبارەت بە سیاسەتی بایدن لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەبێ بڵێین نە لە مانەوەی ترامپ دەترسین و نە لە هاتنی بایدن خۆشحاڵ دەبین لە ڕاستیدا ئێمە بە پێی بەرژەوەندی خۆمان بڕیار دەدەین و هەڵسوکەوت دەکەین.

ناوبراو وتیشی:بەڕێز بایدن لە پڕوپاگەندا سیاسییەکانی خۆی پێش لە هەڵبژاردن ڕایانگەیاند کە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئێمە چاوەڕوان دەبین تا بایدن بێتە سەر دەسەڵات و ئایا لۆبی زایۆنی و نا زایۆنی ئیزن دەدەن کە ئەمریکا سیاسەتەکای بگۆڕێت وێڕای ئەوەی کە بە چ ڕوانگەیەکەوە دیەوێت بێت کە ئێمە بە پێی بەرژەوەندی خۆمان بڕیار دەدەین کە ئایا لەگەڵ داواکاری ئەمریکا بۆ هاتنەوەی دووبارە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی چۆن بەرەوڕوو ببینەوە.

جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە هەموو گەمارۆگەلێک کە خراونەتە سەرمان ئەبێ هەڵبوەشێتەوە واتا ئەوە نەک مەرجی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەڵکوو خودی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە. هەبوونی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی واتا هەڵوەشاندنەوەی هەموو گەمارۆکان. کەواتە ئەبێ ئەو کارانە بکرێت کە ئاڵبەت کێشەگەلێکی دیکەش هەیە کە ئەبێ لەسەریان قسە بکرێت و دۆخی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئەو جۆرەی کە لە بەرژەوەندی خەڵکە، دروست بکەین.

News Code 34774

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =