بە پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 900 كەسی دیكە لە هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بون
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: لە دوێنێوە 6099 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا 900 توشبوی نوێی ڤایرۆسەكە دەسنیشانكراون.
وتیشی، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 24 هاوڵاتی دیكەی توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 275 كەسی دیكەش چاكبونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردوە، تاكوو ئێستا لە هەرێم 85 هەزار و 63 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، لەو ژمارەیەش 2682 كەس گیانیان لەدەستداوە و 52 هەزار و 771 كەسیش چاكبونەتەوە
Your Comment