بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا وتی کە هەڵسوکەوتی ئەمریکا دوای هەڵبژاردن بۆ ئێران گرینگە نەک بەڵێن و دروشمێک کە بەربژێرەکان دەیدەن.
زەریف لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی سی بی ئێس نیو ڕایگەیاند کە بۆ دەوڵەتی ئێران، دۆناڵد ترامپ یان جۆبایدن هیچ جیاوازیەکی نییە.
ئەو هەواڵدەرییە ڕایگەیاند کە زەریف وەڵامی داوەتەوە و وتوویە کە قسەکانی بایدن هیوادارمان دەکاتەوە، بەڵام ئەبێ چاوەڕوان بین.
سی بی ئێس نیوز ڕایگەیاند کە زەریف بە وتنی ئەوەی کە ئێران دەیەوێت ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی، درێژەی داوە: ڕوونە کە ئێمە دەتوانین ڕێگایەک بۆ هاوکاری دووبارە بدۆزینەوە. بەڵام هاوکاری دووبارە بە واتای دانوستانی دووبارە نییە. بەڵکوو بە واتای گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ سەر مێزی دانوستانە.
بۆچوونی ئێوە